له‌ رابردووی  دووره‌وه‌  تا به‌ ئه‌م  سه‌رده‌مه‌  گیانله‌به‌ران  دابه‌ش کراوه‌ن  به‌ سه‌ر چه‌ند  به‌شدا ،هۆشیار ،زۆردار ،نه‌زان،و دڕ له‌م دابه‌ش کردنه‌دا بۆ چاره‌ی ره‌شی که‌ر،که‌ریان    وه‌ک  گیانله‌به‌رێکی  گێل و گه‌وج  و نه‌زان  ناسیویانه‌ ‌ و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ێش ناو   هێنانی و سواربوونی  به‌ شووره‌یی  ده‌زانرێت  و جار و باریش  بۆ پاراستنی  ئاوروو به‌ناوی  چوارپیی و گۆی درێژ دێته ‌ناسین  و ناو ده‌برێت.ئه‌و  گیانله‌به‌ره‌  ئارام ،بێوه‌ و چه‌وساوه‌ ‌، به‌ ته‌نیا به‌ هۆی  هه‌ژاری  و ملکه‌چییه‌وه‌ کراوه‌ به‌ سه‌ر تۆپی نه‌زانین ، که‌ له‌ هه‌ر ده‌موو  کاتێک دا که‌سێک  له‌ رووی  نه‌زانینه‌وه‌  کارێکی  وه‌ها  ده‌کات  که‌ له‌ گه‌ڵ  ژیری دا  ناگۆنجێت  پیێ  ده‌ڵێن *به‌ خوا که‌ره‌*له‌ کاتێک دا ئه‌و خوو و ره‌وشه‌  که‌ له‌ هه‌ندی  مروڤ دا هه‌یه‌ هه‌رگیز و هه‌رگیز له‌ ئه‌و گیانله‌به‌ره‌  بی ئازاره‌دا نه‌بووه‌ و نییه‌ .کوا که‌ری سپی که‌ری ره‌ش ده‌چۆسێنێته‌وه‌  و به‌ هۆی ره‌شی پێسته‌که‌یه‌وه‌   ده‌ێکۆژێت  و کوا  ئه‌و گیانله‌به‌ره‌  نێره‌ ،مێوه‌  به‌ هۆی مێوه‌  بوونی  ئازار ده‌دات و زۆرداری له‌ سه‌ر ده‌کات .خۆزگه‌  سه‌د خۆزگه‌ هێندی  له‌ مرۆڤه‌کان ئه‌وه‌نده‌  حه‌زیان له‌ زۆرداری نه‌ ده‌بوو و زۆردار په‌روه‌ریان نه‌ ده‌کرد.تا کوو که‌ری هه‌ژار نه‌بواێت به‌ گێل و گه‌وج و شێری دڕ و زۆردار  و بێ به‌زه‌یش نه‌ کراێت به‌ سه‌رۆک و سه‌رداری  دارستان.باشه‌   خۆ زۆردار و یا دیکتاتۆر گه‌ژ و گیا نین که‌ له‌ زه‌وی بڕۆێن ، به‌ڵکوو زۆردار په‌روه‌ران ،په‌روه‌رده‌یان  ده‌که‌ن و ده‌یان سه‌پێنن به‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگادا .  

 

ویلی هیلباخ


ویلی هیلباخ، زانایەکی ئاڵمانیە و دژ بە رژیمی نازیست بووە، لە ساڵەکانی ١٨٧٧ تا ١٩٥٥ ژیاوە. هیلباخ بە هۆی خزمەتی فراوانیەوە بە زانست، خوێندنگەیەکی دواناوەندیی ئابووری – بازرگانی بە ناویەوە کراوە. لەسەر داخوازی بەڕێوەبەراتی خوێندنگاکە، پەیکەرێکی برۆنز لە ویلی هیلباخ درووستم کرد کە له‌ رێوره‌سمێدا و بە بەشداری سەدان کەس لە کەسایەتی زانستی کە بانگهێشت کرابوون، لە رۆژی ١١/٥/١٩٩٩ لە لایەن فەرمانداری شاری هایدلبرگەوە پەردەی لەسەر لادرا.