خۆش هاتن بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه هۆنه‌رییه
ناوم عه‌بدوڵا،ناوبانگه‌م براده‌ری یه، له ساڵی ۱۳۱۷ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر
به ساڵی ۱۹۳۹ی زایینی له شاری سه‌قز له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک
بووم و ئێستا له شاری "هاێدلبرگ "ی ئا‌ڵمانیا نیشته‌جێم۰
هه‌ر له سه‌رده‌می منداڵیمه‌وه خۆلیا و هۆگه‌ری هۆنه‌ره جۆانه‌کان
،وه‌ک ۆێنه‌کێشان وپه‌ێکه‌ره تاشی بووم و به هۆی بێده‌ره‌تانییه وه
له ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا به چیلکه له سه‌ر زه‌وی ۆێنه‌ی دار و گۆڵ و
گیانله‌به‌ره‌م ده‌کێشا و به قۆریش په‌ێکه‌ره‌م دروست ده‌کردو به بێ
مامۆستا و فێرگه و بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک یارمه‌تیم بدات و یا پشتگیریم لی
بکات له سه‌ر کاری هۆنه‌ری به‌رده‌وام بووم ۰ ئه‌گه‌رچی ڕوژ به ڕۆژ
کاره‌کانه‌م باشتر ده‌بوون ،به‌ڵام نه‌مده‌توانی خۆم رازی بکه‌م و
به‌رده‌وام ئیمڕو ره‌خنه‌م له کاری دۆینی خۆم ده‌گرت و هه‌ۆڵه‌م ده‌دا
وێرای په‌روه‌رده‌کردنی بیر و هۆشی خۆم و ورگرتنی ئه‌زموونی نۆی
،کاره‌کانه‌م به پێزتر بن۰
سه‌ره‌تا "هۆنه‌ر وه‌ک هۆنه‌ر"لای منی مندال واتای هه‌بوو به واتاێه‌کی
دیکه هۆنه‌ر بۆ هۆنه‌ر بوو به‌ڵام پاشان ناچار بووم بۆ بژێووی ژێانه‌م
ده‌سته‌م کرد به تابلۆ نوسین بۆ دوکانه‌کانی شاری سه‌قز و هه‌ر وه‌ها له
سه‌ر داوخوازی که‌سانێک که پێێان خۆش بوو وێنه‌یان گه‌وره بکه‌مه‌وه و
یا وێنه‌یان له روو بکێشمه‌وه ده‌متوانی له ئه‌و ڕێگه‌وه داهاته‌کی
وه‌ها
به ده‌ست بێنه‌م که پیێ بژیم ۰ له هه‌مان کاتیش‌دا بیرم له ئه‌وه
ده‌کرده‌وه که ده‌که‌رێت هۆنه‌ر په‌یامی تێدا بێت ،هه‌ر وه‌ک ده‌بینرێت
که هۆنه‌رمه‌ندانی ئاگاه و به‌رپرسیار به پێی هه‌لو مه‌رج و کات و
شۆێن و
کۆمه‌ڵگاکه‌یان ،هه‌ر وه‌ها به پیێ هه‌ست و سۆز‌و جیهانبینی ێانه‌وه
په‌یامی خۆێان له به‌رهه‌مه هۆنه‌ریه‌کانیاندا گۆنجاندووه و ده‌یگۆنجێنن
و به ئاگاداری کۆمه‌ڵگاکه‌یان ده‌گه‌ێه‌نن ۰منیش وه‌ک که‌سێک که
به‌هره‌ێه‌کی هۆنه‌ریم له خۆم دا ده‌بینی و له کۆمه‌ڵگاێه‌کی بنده‌ست و
چه‌وساوه هاتوومه‌ته ئه‌م جیهانه‌وه، به پێویسته‌م زانی به پیێ
توانام بیر و بۆچوونه‌کانی خۆم له به‌رهه‌مه‌کانه‌مدا بگۆنجێنه‌م ۰
هه‌ر چه‌ند له رووی ناچاری ێه‌وه کاری سه‌ره‌کیم کارکردن له سه‌ر
شوێنه‌واری کۆن(ئه‌نتیک)بوو ،له گه‌ڵ ئه‌وێش دا هه‌وڵم داوه چه‌ندین
به‌رهه‌می هۆنه‌ری وه‌ک په‌ێکه‌ره ، تابلۆ ، کاریکاتۆر و ئارمی حزبی
دیموکراتی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌به‌رهه‌م بێنه‌م ،که به‌داخه‌وه دوو
دانه له کاره‌کانه‌م ،که له شاری سه‌قز دروسته م کرده‌بوو ،به
ناوه‌کانی "هه‌ڵۆ"و"فریشته‌ی ئازادی"له لایه‌نی ڕژیمی کۆنه‌په‌رست و دژه
هۆنه‌ری، کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه تێک شکێندرا ۰
وهه‌ر وه‌ها به‌شێک له کاره‌کانه‌م له ناوچه رزگارکراوه‌کانی ژێر
ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه و به‌رهه‌م هێنابوو له گۆندی "کارێزه‌کۆن"له
باشووری کوردستان به تۆپی ئه‌رته‌شی رژیمی به‌عسی فاشیستی عێراق که له
ماڵه‌که‌می دا ،ئه‌و به‌شه له کاره‌کانیشه‌م بوون به ژێر ماڵه
رووخاوه‌که‌وه و له ناو چوون ،به ڵام به خۆشییه‌وه وێنه‌کانیان ماوه‌ن
و له داهاتوو دا ده‌ێخه‌مه به‌ر چاوی هاونیشتمانان و هۆنه‌ردۆستانی
خۆشه‌ویست۰
پێویسته ئاماژه به ئه‌وێش بکه‌م که من نه‌مویسته و نامه‌ۆێت مه‌ته‌ڵ
دا به‌هێنه‌م و بینه‌رانیش هه‌ڵی بێنن ،به‌ڵکوو تێده‌کۆشه‌م
به‌رهه‌مه‌کانه‌م به چه‌شنه‌کی وه‌ها ساده و ساکار دابه‌ڕێژم ، که‌چین و
تۆێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا بتوانن به ئاسانی لێ یان تێبه‌گه‌ن و که‌ڵکی لی
وه‌ربگرن ۰
به پێویستی ده‌زانه‌م له سه‌ر ئه‌ۆێش به‌نووسه‌م که من ڕێباز و سه‌بکی
سرۆشتگه‌رایم بۆ به‌رهه‌مه هۆنه‌ریه‌کانه‌م هه‌ڵبژردووه ،چۆنکه منی
مرۆڤ که خۆم ده‌ستکردی سرۆشته‌م هیچ هۆکارێک نابینم که ده‌ژایه‌تی ویا
ناکۆکیم له گه‌ڵ جۆانییه‌کانی ده‌ستکردی سرۆشتدا هه‌بێت و نه‌مگه‌ره‌که و
ناخوازم جۆانیه‌کانی سرۆشت به‌شێۆینه‌م وناشیرینی بکه‌م ،به‌ڵکوو تا
بتوانه‌م جوانتر و ڕازاوه‌تری ده‌که‌م و پیشانی ئه‌ده‌م ۰
له کۆتایدا پێویسته ئاماژه‌یه‌ک به ئه‌وه‌یش به که‌م ،که به
خۆشییه‌وه ده‌توانه‌م له ئه‌و ده‌ره‌تانه‌ی که جیهانی ئینترنێت بۆ
مرۆڤایه‌تی هێناوه‌ته پێش که‌ڵک وه‌ربگرم و به‌رهه‌مه هۆنه‌ریێه‌کانه‌م
ڕاسته و خۆ به‌خه‌مه به‌رچاوی هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست و به‌ڕێز ،و
ئیتر که‌سانێک و یا لاێه‌نێک ناتوانن به پیێ بیر و بۆچوونی ته‌سکی
حزباێه‌تی ،ناوچه‌گه‌رایی و ئیدۆلۆژیان هه‌ڵسووکه‌وت له گه‌ڵ
به‌رهه‌مه‌کی هۆنه‌ری و هۆنه‌رمه‌ندان به که‌ن و یا به واتای خۆیان
هونه‌رمه‌ند ڕه‌ش به‌که‌ن و به‌رهه‌مه‌کانی به‌شارنه‌وه و بی خه‌نه پشت
که‌نوو ۰
و هه‌ر وه‌ها که‌سانێک هه‌ن ڕه‌وش نه‌زم که به مرۆڤ بوونی خۆیان ڕازی
نین ،و به‌رهه‌می که‌سانێکی دیکه به ناوی خۆیانه‌وه ئه‌ناسێنن تا
به‌ڵکوو بتۆانن که‌ساێه‌تییه‌کی وه‌ها بۆ خۆیان دروست به‌که‌ن که
به‌لانی که‌مه‌وه به ئه‌ندازه‌ی تاڵه مووێه‌ک له هه‌ر مرۆڤه‌کی
دیکه به‌رزتربن و چه‌پڵه‌یان بۆ لیێ به‌ده‌ن ،هوڕایان بۆ به‌کێشه‌ن و
ئافه‌رینیان پیێ به‌ڵێن و ئه‌گه‌رهێندێک ژیریان تێدا بێت ،خۆیان باشتر
ده‌زانن که ئه‌و چه‌پله‌یه ،هوڕا و ئافه‌رین وه‌تنه بۆ خاوه‌ن
به‌رهه‌مه‌که‌یه ، نه‌ک بۆ ئه‌وان،به‌لکوو ده‌ستکه‌ۆتی ئه‌وان ئه‌وه‌یه
که هیوادارم بۆ خۆیان به‌زانن که چیێه؟