ویلی برانت
ویلی برانت لە ساڵەکانی ١٩٧٤ _ ١٩٦٩ سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا بووە و کەسایەتیەکی دیموکرات و لایەنگری مافی مرۆڤ و ئاشتی خواز بووە. لەسەردەمێکدا تەنیا چەند کەسایەتیێکی ناوداری جیهانی بوون کە پشتیوانیان لە مافی رەوای نەتەوەی کورد دەکرد، ویلی برانت یەکێک لەو چەند کەسانە بوو.
بۆ رێزگرتن لە ویلی برانت پاش مەرگی، لەسەر بڕیار و سەرمایەی خۆم و بە بێ بەرامبەر، پەیکەرێکم بە پێوانەی سروشتی لە ویلی برانت دروست کرد و بە ناوی گەلی کوردەوە پێشکەش بە پارتی سوسیال دیموکراتی ئەڵمانیام کرد. ئهو پهیکهره لە دهفتهری ناوەندیی ئەو پارتەدا لە رێورەسمێکدا بە بەشداری کوردەکان و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرێز کاک دڵشاد بارزانی، پەردەیان لەسەر پەیکەرەکە لادا.
ههروهکووئاگادارن بە هۆی هەلکەوتەی بارودۆخی کوردستان، کە چوار دەوری لە لایەنی داگیرکەرانەوە دەورپیچ کراوە و رێگایان پێنەداوین تا بتوانین وەک ئەوەی کە هەین خۆمان بە گەلانی دیکە بناسێنین، بەڵکو ئەوە نەیاران بوون کە بە پێی بەرژەوەندی خۆیان گەلی کوردیان بە گەلانی جیهان ناساندووە و دەیناسێنن. بە پێویستم زانی بە پێی توانای خۆم بیسەلمێنم کە کوردیش وەک نەتەوەکانی دیکە لە توانایدایە کە لە بواری هونەر و کولتور و بوارەکانی دیکەش خۆیان پێشبخەن.