له رابردووی دووره‌وه تا به ئه‌م سه‌رده‌مه گیانله‌به‌ران دابه‌ش کراوه‌ن به سه‌ر چه‌ند به‌شدا ،هۆشیار ،زۆردار ،نه‌زان،و دڕ له‌م دابه‌ش کردنه‌دا بۆ چاره‌ی ره‌شی که‌ر،که‌ریان وه‌ک گیانله‌به‌رێکی گێل و گه‌وج و نه‌زان ناسیویانه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ ناوچهێش ناو هێنانی و سواربوونی به شووره‌یی ده‌زانرێت و جار و باریش بۆ پاراستنی ئاوروو به‌ناوی چوارپیی و گۆی درێژ دێته ناسین و ناو ده‌برێت.ئه‌و گیانله‌به‌ره ئارام ،بێوه و چه‌وساوه ، به ته‌نیا به هۆی هه‌ژاری و ملکه‌چییه‌وه کراوه به سه‌ر تۆپی نه‌زانین ، که له هه‌ر ده‌موو کاتێک دا که‌سێک له رووی نه‌زانینه‌وه کارێکی وه‌ها ده‌کات که له گه‌ڵ ژیری دا ناگۆنجێت پیێ ده‌ڵێن *به خوا که‌ره*له کاتێک دا ئه‌و خوو و ره‌وشه که له هه‌ندی مروڤ دا هه‌یه هه‌رگیز و هه‌رگیز له ئه‌و گیانله‌به‌ره بی ئازاره‌دا نه‌بووه و نییه .کوا که‌ری سپی که‌ری ره‌ش دهچۆسێنێتهوه و به هۆی ره‌شی پێسته‌که‌یه‌وه دهێکۆژێت و کوا ئه‌و گیانله‌به‌ره نێره ،مێوه به هۆی مێوه بوونی ئازار ده‌دات و زۆرداری له سه‌ر ده‌کات .خۆزگه سه‌د خۆزگه هێندی له مرۆڤه‌کان ئه‌وه‌نده حه‌زیان له زۆرداری نه ده‌بوو و زۆردار په‌روه‌ریان نه ده‌کرد.تا کوو که‌ری هه‌ژار نه‌بواێت به گێل و گه‌وج و شێری دڕ و زۆردار و بێ به‌زه‌یش نه کراێت به سه‌رۆک و سه‌رداری دارستان.باشه خۆ زۆردار و یا دیکتاتۆر گه‌ژ و گیا نین که له زه‌وی بڕۆێن ، به‌ڵکوو زۆردار په‌روه‌ران ،په‌روه‌رده‌یان ده‌که‌ن و ده‌یان سه‌پێنن به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا .