له‌ رابردووی  دووره‌وه‌  تا به‌ ئه‌م  سه‌رده‌مه‌  گیانله‌به‌ران  دابه‌ش کراوه‌ن  به‌ سه‌ر چه‌ند  به‌شدا ،هۆشیار ،زۆردار ،نه‌زان،و دڕ له‌م دابه‌ش کردنه‌دا بۆ چاره‌ی ره‌شی که‌ر،که‌ریان    وه‌ک  گیانله‌به‌رێکی  گێل و گه‌وج  و نه‌زان  ناسیویانه‌ ‌ و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ێش ناو   هێنانی و سواربوونی  به‌ شووره‌یی  ده‌زانرێت  و جار و باریش  بۆ پاراستنی  ئاوروو به‌ناوی  چوارپیی و گۆی درێژ دێته ‌ناسین  و ناو ده‌برێت.ئه‌و  گیانله‌به‌ره‌  ئارام ،بێوه‌ و چه‌وساوه‌ ‌، به‌ ته‌نیا به‌ هۆی  هه‌ژاری  و ملکه‌چییه‌وه‌ کراوه‌ به‌ سه‌ر تۆپی نه‌زانین ، که‌ له‌ هه‌ر ده‌موو  کاتێک دا که‌سێک  له‌ رووی  نه‌زانینه‌وه‌  کارێکی  وه‌ها  ده‌کات  که‌ له‌ گه‌ڵ  ژیری دا  ناگۆنجێت  پیێ  ده‌ڵێن *به‌ خوا که‌ره‌*له‌ کاتێک دا ئه‌و خوو و ره‌وشه‌  که‌ له‌ هه‌ندی  مروڤ دا هه‌یه‌ هه‌رگیز و هه‌رگیز له‌ ئه‌و گیانله‌به‌ره‌  بی ئازاره‌دا نه‌بووه‌ و نییه‌ .کوا که‌ری سپی که‌ری ره‌ش ده‌چۆسێنێته‌وه‌  و به‌ هۆی ره‌شی پێسته‌که‌یه‌وه‌   ده‌ێکۆژێت  و کوا  ئه‌و گیانله‌به‌ره‌  نێره‌ ،مێوه‌  به‌ هۆی مێوه‌  بوونی  ئازار ده‌دات و زۆرداری له‌ سه‌ر ده‌کات .خۆزگه‌  سه‌د خۆزگه‌ هێندی  له‌ مرۆڤه‌کان ئه‌وه‌نده‌  حه‌زیان له‌ زۆرداری نه‌ ده‌بوو و زۆردار په‌روه‌ریان نه‌ ده‌کرد.تا کوو که‌ری هه‌ژار نه‌بواێت به‌ گێل و گه‌وج و شێری دڕ و زۆردار  و بێ به‌زه‌یش نه‌ کراێت به‌ سه‌رۆک و سه‌رداری  دارستان.باشه‌   خۆ زۆردار و یا دیکتاتۆر گه‌ژ و گیا نین که‌ له‌ زه‌وی بڕۆێن ، به‌ڵکوو زۆردار په‌روه‌ران ،په‌روه‌رده‌یان  ده‌که‌ن و ده‌یان سه‌پێنن به‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگادا .  

Willkommen

 

Liebe Besucher!

 

Herzlich willkommen auf meine Hompage. Ich habe auf diese Präsenz hier einige Werke meines Schaffens ausgestellt. Ich lade Sie herzlich dazu ein, diese zu besichtigen. Neben den Bildern der Werke finden Sie in kurdischer Sprache einige Informationen sowie Kommentare dazu. Falls Sie weitere Informationen über die Werke und meine Person wünschen, so können Sie sich jederzeit mit mir in Verbindung setzen. Viel Vergnügen beim Betrachten der Werke wünscht Ihnen

 

Abdullah Beraderi!

 

 

Gästebuch eintragen.

 

بینه‌رانی به‌ڕێز،  خۆش هاتن بۆ ماڵپه‌ڕی

 

http://www.beraderi.com

                      

ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌  پێکهاتووه‌ له‌ به‌شێکی که‌م له‌ به‌رهه‌مه‌

هۆنه‌ریه‌کانه‌م  که‌ له‌ سه‌ر بڕیار و سه‌رمایه‌ی خۆم له‌ ئاڵمانیا

وه‌به‌رهه‌م هێناوه‌ و خستوومه‌ته‌ به‌ر چاوی بینه‌رانی خۆشه‌ویست ، و هه‌ر

 وه‌ها چه‌ند  نووسراوه‌ێه‌ک له‌ باره‌ی کاره‌کانه‌م و کۆرته‌ 

نووسراوه‌ێه‌کیش  که‌ به‌یانگه‌ری ڕاستیه‌کان ورووداوه‌کانی ژیانی  هۆنه‌ریمه‌  نووسیومه‌

 که‌ هیوادارم  بینه‌رانی به‌ڕێز هه‌ر ڕه‌خنه‌ێه‌ک ، پێشنیازێک و یا

پرسیارێکیان  له‌ سه‌ر به‌رهه‌مه‌کان و یا نووسراوه‌کان هه‌یه‌ بۆم بنێرن۰

 

                   به‌ سوپاسه‌وه‌   عه‌بدۆڵا براده‌ری